English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
2024-02-01 [08:24 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ پێنج شەممە  2024-02-01
کەش / ئاسمان لەکاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو , لە ئێوارەدا شەپۆلێکى باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم, کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر . ئەگەری باران بارین لەسەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا لەهەندێ ناوچە هەیە , باران بارین لەگەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک تا باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێ کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت . لە ئەنجامى  کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لووتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ,بەڵام لە شەودا بە نزیکەى (2-4) پلە نزم دەبێتەوە .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7  –  9 ) کم  دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی هەینی    2024 -02-02
کەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت , لەئەنجامی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی ڕووی لەناوچەکەمان دەکات لەکاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەى بەرزیان لە (2000) مەتر زیاترە . پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر . 
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/   لە نێوان ( 6  –  8 ) کم  دەبێت .  
پلەکانی گەرما /  بەنزیکەی 4 تـــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ , وە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  10 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 7  پلەى سیلیزى
دهۆک      : 9   پلەى سیلیزى
کەرکووک   : 9 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 5  پلەى سیلیزى
 زاخۆ    :  9 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:   -5پلەى سیلیزى
سۆران  :  3 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى    2024-02-01





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad