English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی حکومەتی سعودیە سەردانی هه‌رێمی‌ كوردستان دەکات
2024-02-04 [07:47 AM]

ZNA-هەولێر



بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بڕیارە شاندێکی باڵای حکومەتی سعودیە و کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی ٦٠ کەس بن، رەنگە وەزیری وەبەرھێنانی سعودیە یاوەری شاندەکە بکات، بەڵام ئێمە ئێستا ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی کە ئەو شاندە ھاتە ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک دیدار لەگەڵ حکومەت و وەبەرھێنەرانی ھەرێم و ژوورەکانی بازرگانی ھەرێم ئەنجام بدات.

وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: دەمانەوێت ئەو وەبەرھێنەرانە بێنە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەورە ئەنجام بدەن و لەگەڵ پڕۆژەی ھاوبەشیش، چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ئاستی باڵا لە لایەن سەرۆکی حکومەت پێشوازییان لێ بکرێت. 
 





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad