English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی
2024-02-04 [03:44 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی سامانە سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانە 1.4 ملیۆن لیتر بەنزین بە بەنزینخانەکان دەدرێت. وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، کار بۆ ئەوە دەکەن هەموو خێزانەکان بەرمیلی دووەمی نەوتی سپی وەربگرن .

رێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن هەموو خێزانەکانی هەرێمی کوردستان دووەمین بەرمیلی نەوتیان پێ بدرێت.

زه‌نگه‌نه‌ گووتیشی ، رۆژانە ملیۆنێک و 400 هەزار لیتر بەنزین بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت و ئەوەش بووەتە هۆکاری هەرزانبوونی نرخی بەنزین.

رۆژی (2ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad