English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی سوپای ئیسرایل: لە سەرەتای جەنگی غەززەوە ٢٠٠ئەندامی حزبوڵڵای لوبنانمان کوشتەوە
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل
2024-02-04 [04:05 AM]

​ZNA- هەولێر


دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕی غەززەوە زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی حزبوڵای لوبنانی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، کوشتووە و هێرشی کردووەتە سەر ٣ هزار و ٤٠٠ شوێنی پەیوەست بەم گروپە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەروەها گوتی: ئەو ئامانجانە بریتی بوون لە 120 بنکەی چاودێری، 40 کۆگای چەک، 40 نێوەندی فەرماندەیی لەگەڵ شوێنی گرنگتر‌ی وەک بنکەی ئاسمانی حزبوڵلا بۆ هەڵدانی فڕۆکەی درۆن و کۆگای هەڵگرتنی مووشەکی دژە فڕۆکە.

دانیال هاگاری دەڵێت، سێ فیرقەی سوپا بەدرێژایی سنووری باکوور لەگەڵ لوبنان جێگیرکراون بۆ ئەوەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حزبوڵڵا ئامادەبن و حزبوڵڵا لە هەر شوێنێک بێت، ئێمە لەوێ دەبین و لەهەر شوێنێک پێویست بێت، لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەرەوڕووی دەبینەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، هەروەها دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ٥٠ ئامانج لە سوریا و گوتی: ئەوەی بۆ لوبنان بەباشی دەزانین بۆ سوریاش پێمان باشە و شوێنەکانی دوورتریش دەگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad