English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێك بۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌چێت
2024-02-05 [01:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی شارەوانی بۆ ساڵی دارایی 2024 دەرچووە و مامەڵەی نوێكردنەوەشیان دەستی پێ كردووە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە بۆ وەزارەتی شارەوانی نێردراوە و كۆپییەكی دەست (ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس ) كەوتووە، لەسەر بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی رەزامەندیی تازەکردنەوەی گرێبەستی بۆ کارمەندانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەركردووە.

بەپێی نووسراوەكە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە 651 كەسن.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت، واتە لە 1ی1ی2024ەوە تاکوو 31ی12ی2024 دەبێت، مەرجی تازەكردنەوەی گرێبەستەكانیشیان ئەوەیە، کە هیچ مووچەی دیكەیان نەبێت و لە دەوامكردنیش بەردەوام بن و بە كردەیی كاری خۆیان بكەن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی  رایگەیاند: "فەرمانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكان بۆ زۆربەی وەزارەت و فەرمانگەكان نێردراوە و ئەوەی ماویشە دوای وردبینیكردن دەنێردرێتەوە."

نزیكەی 29 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كورستان دەوام دەكەن.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad