ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی فەرید ڕۆبینا، خەڵکی گوندی "چاڵیسەر" سەر بە شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنجیرانی ئەو شارە بەهۆی سەرماوە ڕەقهەڵات.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دوای ٧ کاتژمێر گەڕان تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە کوێستانەکانی هەنجیران لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراویەوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان گوازرایەوە.
فەرید ڕوبینا سێ هەفتە پێش زەماوەندی ژیانی هاوبەشی کردبوو و بۆ بژێوی ژیان کۆڵبەری دەکرد.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |