English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی وەبەرھێنان: قەبارەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە ١٠ملیار دۆلار
2024-02-07 [03:12 AM]

ZNA_ هەولێر


گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکرێت بۆ ھێنانی وەبەرھێنەری بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەمەش وای  کردووە بەردەوام  وەبەرھێنەری بیانی بێنە ھەرێمی کوردستان و پروپۆزەڵی پڕۆژە پێشکەش بکەن، ئێمەش ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی تازە، بۆیە ئێستا قەبارەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێم گەیشتۆتە زیاتر لە ١٠ملیار دۆلار. 

بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان: بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: قەبارەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی بیانی، بەتایبەت وڵاتانی کەنداو وەکو قەتەر، سعودیا و ئیمارات لە ئاستێکی بەرز دایە و ئێستا بەگشتی قەبارەی  وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە  تاوەکو ئێستا لەگەڵ وڵاتانی بیانی دەگاتە ١٠ملیار و ٦٥ملیۆن و ٥٣٩ھەزار دۆلار کە ھەموو سێکتەرەکانی بواری وەبەرھێنان دەگرێتەوە، وەبەرھێنانی ھاوبەشیش دەگاتە ملیارێک و ٥٠٠ملیۆن دۆلار.

بەرگەشت ئاکرەیی گوتیشی: چەندین  وڵاتی بیانی لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان دەکەن، لەوانە میسر، بەریتانیا، فەرەنسا، لوبنان، سوید، روسیا، تورکیا و زۆر وڵاتی دیکە، ھەر بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی وەبەرھێنەری بیانی ڕابکێشین بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەمەش وای کردووە بەردەوام  وەبەرھێنەری بیانی بێنە ھەرێمی کوردستان پروپۆزەڵی پڕۆژە پێشکەش بکەن، ئێمەش ئاسانکارییان بۆ دەکەین تا مۆڵەتیان پێبدرێت  و پڕۆژە ئەنجامبدەن، ئەمەش وای کردووە بەھەزاران دەرفەتی کار لە ھەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی خۆمان بڕەخسێت. 

 

بڵند ئیبراھیم  





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad