English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە
2024-02-07 [05:49 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، کە بەفر بارینی ئەم چەند ڕۆژە نەبووتە ڕێگر لەبەردەم پەكخستنی جمووجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەگەرچی شەپۆلی سەرماو بەفر بارین سنوورەكەمانی گرتووەتەوە، به‌ڵام تیمەكانی دەروازەو تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بەردەوام بوونە لە ڕاماڵینی بەفرو كردنەوەی ڕێگاكان”.

ھەروەھا سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەفر بارینەكە تا ئێستا نەبووتە ڕێگر لە بەردەم هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی بەڵكوو ئاساییەو بەردەوامی هەیە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad