English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی زانایان: یادی ئیسراو میعراج بکەینە هاندەرێک بۆ زیاتر چەسپاندنی بنەما ئایینی و ئەخلاقیەکان
2024-02-07 [05:54 AM]

ZNA-ھەولێر


ە بۆنەی هاتنی 27ی رەجەب، ساڵیادی شەورۆیی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ) الإسراء:1.
بە بۆنەی ساڵیادی شەوڕۆیی پێغەمبەری سەروەرمان (درودو سەلامی خوای لەسەر بێت) لە 27ی رەجەب، پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی موسڵمانان دەکەین، بەهیواین خەرمانێکی تازە لە ئیمان و پابەندی بە رێبازی ئیسلام و سوننەتی پێغەمبەر – درودی خوای لێ بێت- بێنینە کایەوە.
 شەوڕۆیی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) رووداوێکی کەم وێنەو موعجیزەیەکی گەورە بوو، کەدەرخەرو گوازشت بوو لە گەورەیی مەقامی پێغەمبەرو پاڵپشتی سەرجەم پێغەمبەران- سەلامی خوایان لەسەر بێت- و دڵنەوایی لەسەر مەینەت و لەدەستدانی خۆشەویستان و رێزگرتن لە هەوڵ و هەنگاوە بانگەوازییەکان، لەلایەن خوای گەورە بۆ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت). 
لەگەڵ هاتنەوەی ئەم یادە پێویستە هەمووان وێڕای دووپاتکردنەوەی پەیمان بۆ پابەندی بە سوننەت و راستگۆیی لە دینداری، ئەم یادە بکەینە هاندەرێک بۆ زیاتر چەسپاندنی بنەما ئایینی و ئەخلاقیەکان و ئامۆژگاری و پەندو پەروەردەو تەزکیەی نەفس و راستگۆی پابەندی بەرامبەر دین، بەتایبەت بۆ رۆژگاری ئێستا کە هەمووان لەپێناو گەشەی ئیمان و بەدەستهێنانی بەختەوەری و نزیکبوونەوە لە پاکی دەروونی و راستکردنەوەی هەڵەو پەڵەو کردارو رەفتاری نادروست، پێویستمان بە میعراجی رۆحە لەرێی پەیڕەوکردنی شەریعەت و سوننەتی حەزرەتی رەسولی ئەکڕەمەوە.
دووبارە ئەم یادە بەرزو شکۆدارە بێت و لەخوای گەورە داواکارین بیکاتە مایەی خێرو کۆتایی هاتنی نەهامەتیەکان بۆ سەر موسڵمانان بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
7ی2ی2024ز
26ی رجب 1445ک





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad