English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كۆدەبێتەوە
2024-02-07 [05:55 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەندازیار و فەرمانبەرانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەت كۆبووەوە و پلانی نوێی تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی كە هێشتا ماون تاپۆ بكرێن، تاوتوێ كرا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیمەكەی ڕاسپارد بەزووترین كات ئەو كارتانەی ماون دەبێت تاپۆ بكرێن.

لە سەرەتای كابینەی نۆیەمدا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بڕیاری تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی دا،  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار یەکەیەکی تایبەت بە ناوی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كرایەوە، کە ئەو یەکەیە نوێنەری وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکوومەتی تێدایە، پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكان دەستیپێكرد.

شایەنی باسە، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێردا (95،000) زەویی كارت هەبوون، دوای دەستبەكاربوونی یەكەی گۆڕینی كارت بۆ سەنەد بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی و تۆماركردنی خانووبەرە و پارێزگەی هەولێر، تاكوو ئێستا (55،695) كارتی زەوی كارەكانیان تەواوكراون و وێنەی تۆمار(تاپۆ)یان بۆ دەركراوە و دراوەتەوە هاووڵاتییان. 

ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كار لەسەر تاپۆكردنی (18،255) زەویی كارت دەكرێت، هاوكات (10،950)كارتی دیكەش لە سنووری بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كار بۆ بە تاپۆكردنیان دەكرێت و بەمزووانە كارەكانیان تەواو دەبێت. 

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەستخۆشی لە تیمەكەی یەكەی گۆڕینی زەویی كارت بۆ سەنەد کرد بۆ تەواوكردنی ئیشوكارەكانی زەوییە كارتەكان، هاوكات بە سوپاسەوە ڕۆڵی هەموو ئەو فەرمانگانەی حکوومەتیش بەرز نرخێندرا کە هاوئاهەنگی و ئاسانکاری لە پرۆسەی تاپۆکردنی ئەو زەوییانەدا دەکەن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیمی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارەكانی ئەو زەوییە كارتانەی هێشتا تاپۆیان نییە تەواو بكرێن و هاووڵاتییان ببنە خاوەن تاپۆی خۆیان، ئاماژەی بەوەش كرد تاپۆكردنی ئەو زەوییە كارتانە بەلای حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێی بایەخدانە، لە سۆنگەی ئەوەی كە هاووڵاتییان مافی خۆیانە زەوییەكانیان بەزووترین كات بۆ تاپۆ بكرێت.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad