English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاکە کێشەی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە چارەسەرکرا
2024-02-10 [03:19 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق گوتی: تاکە کێشەی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە چارەسەرکراوە، تەنیا ماوە لە پەرلەمان ھەموار بکرێتەوە و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێتەوە، چونکە تا ئێستا زیاتر لە ١٣ملیار دۆلار زیانی ھەبووە. 

ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆر سەباح سوبحی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پێشتر وەزارەتی نەوتی  عێراق سەردانی ھەولێریان کردبوو و لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری نەوت کۆبوونەوەیان کردبوو و لەنوان هەردوو لادا لێکتێگەیشتنی باش ھەبوو بۆ ئەوەی تێچووی دەرھێنانی نەوت زیاد بکرێت، ئێستا ڕێککەوتن لە وەزارەتی نەوت ڕێککەوتن کراوە کە تێچووی دەرھێنانی نەوت بۆ ھەر بەرمیلێک لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ دۆلار بێت، بۆیە بڕیارە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، ئەوانیش بۆ ھەموارکردنەوە ڕەوانەی پەرلەمانی بکەن، چونکە ئەو بڕگەیە گرێدراوە بە ماددەی ھەمواری مووچەی فەرمانبەران، لە ماددەی ١١ی بڕگەی دوو، لە یاسای بودجە باسی دەکات و پێویستە ھەردووکی پێکەوە ھەموار بکرێتەوە، بۆیە کە ھەموار کرایەوە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە ھیچ بەربەستێکی نامینێت و دەستپێدەکاتەوە. 

 

دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی:  پێشتر مەبدەئی ڕێککەوتبوون ئێستا جێگیرکراوە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان ھەمواربکرێتەوە، چونکە دەیانەوێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان زوو دەستپێبکاتەوە و تورکیاش ئامادەیە، لەبەرژەوەندی حکوومەتی عێراقیشدا نییە زیاتر دوابکەوێت، چونکە لە ٢٥/٣/٢٠٢٣وە ھەناردەی نەوت ڕاگیراوە تا ئێستا، زەرەرەکەش دەگاتە زیاتر لە ١٣ملیار دۆلار، تەنیا ئەو بەربەستە مابوو ئەوەش تەواو بێت ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، چاوەڕێی ھاتنی ھەمواری یاسای بودجە دەکەین بۆ پەرلەمان، هەر بگات دەست بەھەموارکردنەوەی دەکەین. 

 

بڵند ئیبراھیم 





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad