English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتبارێك كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەبوو دەستگیر كرا
2024-02-10 [05:33 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردو دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، م لەدایكبووی 1982) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەرکەوتووە كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی تری هەبووە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad