English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاووڵاتییان لەبارەی ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاگادار دەکرێنەوە
2024-02-10 [05:49 AM]

ZNA-هەولێر


قائمقامیەتی قەزای چۆمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادارییەکی لەبارەی ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 10/2/2024، قائمقامیەتی قەزای چۆمان بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە كە ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هیچ شێوەیەك كەم نەبۆتەوە، ئەوەی هەیە تەنیا گۆڕانكاریی كراوە لەسەر خشتەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا."

ئاماژە بەوەش کراوە: "ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە شێوەیەکە كە رۆژانە لە دوای نیوەڕۆ كاتژمێرێك زووتر دێتەوە و شەوانەش كاتژمێرێك زووتر دەبڕێت، واتە لە كاتژمێر 3:30 خولەكی دوای نیوڕۆ بۆ 12ی شەو دەبێت."





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad