English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوكردنی درێژخایەنی پڕۆستات


2024-02-11 [04:32 AM]

ZNA: هەولێر


جۆرێكی تری هەوكردنی پڕۆستاتە كە هۆكارەكەی بەكتریایە، ئەم نەخۆشیە زیاتر باوە لە كەسانی تەمەن (50 – 60) ساڵی، ئەو كەسانەی كە پێشتر تووشی هەوكردنی پڕۆستات بوون زیاتر ئەگەری حاڵەتەكەیان هەیە

 

. ئەم حاڵەتە بەزۆری كاتێك دروستدەبێت كە كەسەكە تووشی هەوكردنی بەكتریایی جۆری كتوپڕ بووبێت (acute) كە مەبەستمانە، بەڵام چارەسەری پێویست نەكرابێت واتە بەكتریاكان بەتەواوی لەناونەچووبن

 

. نیشانەكانی ئەم جۆرە هەوكردنە بە بەراورد بە جۆری كتوپڕەكە زۆر بەهێز نین، بەڵام درێژخایەنن كە دەكرێت زیاتر لە سێ مانگ بخایەنێت كە ئەمانەن :

 

- دروستبوونی ئازار لە چووك و گوونەكان و كۆم و بەشی خوارەوەی سك یاخود پشت

 

. كاتێك پشكنین بۆ كەسەكە دەكرێت لە ڕێگای كۆمەوە، پڕۆستاتی گەورە یاخود ڕەق بووە. بوونی ئازار لەكاتی میزكردن، زوو زوو هەستان لەشەوانداو كەسەكە بە پچڕ پچڕ میزی بۆ دەكرێت

 

. بوونی ئازار لەكاتی ئاوهاتنەوە، ئازاری ناوچەی حەوز كێشە سەرجێییەكان بە گشتی.

 

(د. لاوان توانا كەمال –

پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەكانی گورچیلەو میزەڕۆو پرۆستات و نەزۆكی پیاوان)





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad