English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎دکتۆر پشتیوان سادق وەک بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر دەستبەکار بوو
2024-02-11 [08:38 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ / ٢ / ٢٠٢٤، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان محمود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبیسیاسی، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەیسەربەخۆی سۆران، ئاری نانەکەلی و  چیا هەرکی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی هەولێر، حەمید عەلی و سەباح بەیتولا یاریدەدەرانیبەرپرسی مەکتەبی دهۆک، بەرپرسی لقەکانی هەولێر و دهۆک، سەگڤان هالۆ و دکتۆرە ڤیان سلێمان و  ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنیهەولێر ، 

ئاڵوگۆڕی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، لە نێوان بەڕێز سەبەست لەزگین و دکتۆر پشتیوان سادق بەڕێوەچوو

 

دکتۆر پشتیوان سادق وەک بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەستبەکاربوو

 

لە ووتەیەکدا بەڕێز محمود محەمەد، بە گرنگەوە باسی لە ڕۆڵی بەڕێز سەربەست لەزگین کرد، کە لە ماوەی یەک ساڵی کارکردنی لە هەولێرئەنجامیدا، هەرەوها پیرۆبایی لە دکتۆر پشتیوان سادق کرد و، هیوای خواست لە ئەرکی نوێی سەرکەوتووبێت.

 

هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، هێمن هەورامی لە ووتەیەکدا پیرۆزبایی لە دکتۆر پشتیوان سادق و بەڕێز سەربەست لەزگین کرد و، هیوایسەرکەوتنی بۆ خواستن

 

دواتر بەڕێز سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە ووتەیەکدا ڕایگەیاند سوپاسی بێ پایەنم بۆ سەرجەم کادیر و ئەندام ولایەنگرانی پارتیمان لە هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەردەبڕم، کە لەماوەی کارکردنم لێرە، هاوکار و هەماهەنگبوون، هەروەهاپیرۆزبایی گەرم لە دکتۆر پشتیوان دەکەم و دڵنیام بەم ڕوحیەت و توانایەی هەیەتی دەتوانێت خزمەتێکی زۆر بکات و لە ئەرکەکەیسەرکەوتووبێت.

 

دکتۆر پشتیوان سادق لە ڕێوڕەسمەکەدا ووتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند سوپاس و پێزانینی تایبەتم بۆ  جەنابی (سەرۆک بارزانیوسەرکردایەتی پارتیمان دەردەبڕم ، کە ئەرکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر ــیان پێ ڕاسپاردووم، بەڵێن دەدەم شەو و ڕۆژبۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بخەمەسەریەک

 

دکتۆر پشتیوان لە قسەکانیدا سوپاسی یەک بە یەکی کادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان، لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆکرد و، ئاماژەی بەوەکرد ئەوەی لە توانای دابێت بۆ خزمەتکردنی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و پارتیمان، بێ هەستکردن بە ماندووبوونئەنجامی دەدەم، هەروەها کاروچالاکیەکانی بەڕێز سەربەست لەزگینی لە هەولێر بەرزنرخاند و پیرۆزباییەکی گەرمی بە بۆنەی وەرگرتنیبەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک لێکرد.

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad