English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: دادگای فیدراڵی دەزانێ مانگی حەوتی ئەمساڵ ماوەی کۆمیسیۆنی عێراق بەسەر دەچێت بۆیە پرسی هەڵبژاردن دوادەخات
2024-02-12 [05:14 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئەگەر دادگای فیدراڵی بیەوێ ئێستا تا سبەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام بەڕاستیی دواخستنی زۆر بێمانایە، لەگەڵ درۆنگرتنە فڕۆکەخانەی هەولێر، بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان، پەشیمان بوونەوە لە رێککەوتنەکان و هەمووی یەک پاکێجە بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان تا رادەستیان ببێت، بەڵام ئەمانە پەندیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و دیارە کورد ناناسن.

شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دادگای فیدراڵی بەمەبەست پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات، پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان و سەرۆکایەتیی حکوومەت بەیاننامە دەربکەن، بە دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی دادوەری عێراق و فایەق زێدان بڵێن، ئەم دواخستنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کێشە دروست دەکات، ئەمە ئەجێندانی لەپشتەوەیە و بەرپرسیارێتییەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی ئێوە و نیەتەکەتان باش نییە، پێمان بڵێن بۆ دوای دەخەن.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەگەر دادگای فیدراڵی بیەوێ ئێستا تا سبەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام بەڕاستیی دواخستنی زۆر بێمانایە، لەگەڵ درۆنگرتنە فڕۆکەخانەی هەولێر، بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان، پەشیمان بوونەوە لە رێککەوتنەکان و هەمووی یەک پاکێجە بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان تا رادەستیان ببێت، بەڵام ئەمانە پەندیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و دیارە کورد ناناسن، کورد رادەستی سەدام نەبوو، ئێستا دەیانەوێ بە دادگای فیدراڵی ئەم یارییانەمان لەگەڵ بکەن.

هەروەها شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لایان روونە و ناڕازین لەو سیاسەتەی عێراق، دەزانن هەموو کێشەکان لای عێراقەوەیە، بۆیە بەیاننامە و پەیام لەسەر نیەتی خراپی بڵاو دەکەنەوە، ئەوەتا دیارە عێراق بە هەموو شێوەیەک ئابڵووقەی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، دادگای فیدراڵی دەزانێ مانگی حەوتی ئەمساڵ ماوەی کۆمیسیۆنی عێراق بەسەر دەچێت، بۆیە بەمەبەست پرسی هەڵبژاردن دوادەخات، تا نیشانەی پرسیار لەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی كوردستان دروست ببێت، هەر شتێک ببێتە هۆکار بۆ لاوازکردنی هەرێمی كوردستان ئەمانە پەنای بۆ دەبەن، ئەو بیرە شۆڤێنییە و دژایەتییکردنە، نەک بیری پێکەوەژیان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمێکی سەربەخۆ.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad