English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر : بکوژی دوو براکەی کەرکووکمان دەستگیرکرد
2024-02-12 [05:25 AM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ شەو دوو برا لە کەرکووک کوژران و بکوژەکەی هەڵاتبوو، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا.

رۆژی دووشەممە (12ـی شوباتی 2024) سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بۆ کورستان24 ئاشکرایکرد، بکوژی دوو براکەی کەرکووکیان لە هەولێر دەستگیرکردووە.

شەوی رابردوو (11ـی شوباتی 2024) ، لەگەڕەکی دەروازەی کەرکووک دوو برا بەناوەکانی عادل جەبار و یەحیا جەبار لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیانەوە کوژران.

لەبارەی رووداوەکەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک راگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە بووە و بکوژەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا، کوژراوەکان و بکوژ پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتر سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و زیاتر گوتیشی، هەردوولا لە بنەماڵەی قەرەجەکانن.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad