English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پات رایدەر : هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمیمان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان پێنه‌گه‌یشتووه‌
2024-02-12 [11:51 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمیمان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان پێنه‌گه‌یشتووه‌.

پات رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)  رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان دیاری نه‌كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌ركی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌دات.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، گفتوگۆکان بۆ گۆڕینی ئەرکی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق گرنگن.

پێشتریش سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن  ئاماژەی بەوەدابوو، هێشتا هەڕەشەی داعش ماوە و هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەیان.

جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن، ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، لە کۆبوونەوەکان باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نەکراوە، بەڵکو هەردوولا بە هاوبەشی بەردەوام دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

سابرینا سینگ، باسی لەوەشکردبوو، لەسەر داواكاری حكومەتی عێراق لەو وڵاتەین و شانازی بەو كارانە دەكەین کە بە هاوكاری هاوبەشەكانمان و هێزە عێراقییەكان ئەنجاممانداوە، هەروەها ئەم گوروپی كاركردنە هەنگاوی داهاتووی پەیوەندییەكانمانە.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad