English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هەڕەشەی لەسێدارەدانی رۆژنامەنووسێکی کورد دەکات
پەخشان عەزیزی
2024-02-13 [03:56 AM]

​ZNA - هەولێر


ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکارێکی کۆمەڵایەتیی کورد دوای ١٩٣ دەستبەسەرکران و بێبەشبوون لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بە تۆمەتی ''بەغی'' تۆمەتبار کرا، کە سزاکەی لەسێدارەدان، یان زیندانیی درێژماوەیە.

پەخشان عەزیزی ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شارۆچکەی خەرازی تاران دەستبەسەر کرا.

پەخشان عەزیزی لە ئێران و هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان وەک ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی لەسەر ڕەوشی ژنان کاری کردووە.

عەزیزی پێشتریش بەهۆی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی قوتابییانی زانکۆی تاراندا دژی لەسێدارەدرانی بەندکراوانی سیاسیی کورد دەستبەسەر کرا و دوای ٤ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

لە یاسای سزادانی ئێراندا تۆمەتی ''بەغی'' بە واتای چالاکیی چەکداری دژی حکومەتە و سزاکەیشی لەسێدارەدان، یان زیندانیی درێژماوەیە.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad