English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتبارێك دەستگیر كرا
2024-02-13 [05:36 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی بڕی سێ‌ هەزارو نۆسەد دۆلاری لێدزراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا تۆمەتبار (ب، هـ، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەدا.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad