English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی : لە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت
2024-02-14 [08:51 AM]

ZNA-هەولێر


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 14- 2- 2024
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی نیوەرۆ بەشێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە ، لەکاتەکانى ئێوارەدا رێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مام ناوەند ، لە درەنگانى شەودا رێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت و هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە باکوور و رۆژهەڵاتى  سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر، ئەگەرى بەرز بوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ شوێندا .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  ( 10 – 20 )کم/س دەبێت
ئاراستەی با /باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم  دەبێتەوە بە (2 – 4 ) پلە بەراوورد بە پلەکانى دوێنێ. 
مەوداى بینین / 8 - 10 کم  دەبێت ، لە کاتی باران بارین 6 – 8 کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی پێنج شەممە  15- 2- 2024
کەش / ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا ، رێژەى دابارین لە هەندێ کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێ شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت ، لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بە خوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەدا .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( 10 – 25 )کم/س .
ئاراستەی با / لە گۆراندایە . 
مەوداى بینین / 7 - 9 کم دەبێت .  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 
سلێمانی : 13
دهۆک : 13
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 12
زاخۆ :13 
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 16
بەشى پێشبینى
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 
2024-02-14





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad