English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەگڤان سندی: کشانەوەی ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق هێندە ئاسان نییە
2024-02-14 [05:01 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە زۆر بابەت ھەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و کشانەوەی ھێزی ھاوپەیمانانیش لە عێراق هێندە ئاسان نییە و بڕیاردان ناکرێت ھەر وا سانا بێت، ئەمە کۆمەڵێک پرسی پێکەوەگرێدراوە.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گفتوگۆی نێوان ئەمەریکا و عێراق  و ھەرێمی کوردستان لەڕووی ئەمنییەوە  بەردەوامە و کاتی زۆری دەوێت، هەروەها ھۆکاری دواکەوتنی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ھەولێر بۆ ئەو ڕووداوانەی بەردەوام ھەن دەگەڕێتەوە، بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆدەبنەوە و ڕاپۆرتی خۆیان ئامادەدەکەن و ھەندێک پێشنیار دەنووسن و دەیدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بۆیە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکان تا دەگەنە ئەنجامێک، زۆر بابەت ھەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و کشانەوەی ھێزی ھاوپەیمانانیش لە عێراق هێندە ئاسان نییە و بڕیاردان ناکرێت ھەر وا سانا بێت، ئەمە کۆمەڵێک پرسی پێکەوەگرێدراوە، وەکو ئەمنی و ئابووری و لۆجستی و پرسی دیکەیش.

هەروەها سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەر بڕیارێک بدرێت پێویستە حکوومەت بڕیاربدات و ئاسان نییە و کاری حکوومەتی فیدراڵە کە لە ھەموو پێکھاتەکان پێکھاتووە، پێویستە پێکەوە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بڕیارێک بدەن لە بەرژوەندی عێراق دابێت، کشانەوەی ھاوپەیمانان لەم  بارودۆخەدا کارێکی ھەڵەیە و پێویستە جارێ بمینێنەوە و ناکرێت لەو دۆخەی ئێستدا بکشێنەوە، چونکە بارودۆخی عێراق باش نییە و پێویستی بە ھاوپەیمانان ھەیە، بۆیە جارێ ناکرێت بڕیار بدرێت ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق بکشێتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad