English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە گفتوگۆکانی پەیماننامەی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەکات
2024-02-14 [05:04 AM]

ZNA-هەولێر


رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، لە چوارچێوەی شاندی حکومەتی فیدراڵ بەشدار دەبین لە گفتوگۆکانی پەیماننامەی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان لە جنێڤ.

بڕیار وایە رۆژانی (19-20/2/2024) لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ گفتوگۆی راپۆرتی خولیی پێنجەمی کۆماری عێراق تایبەت بە پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان بەڕێوە بچێت تێیدا، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی شاندی حکومەتی فیدراڵ بەشداری لەو گفتوگۆیانە دەکات.

لەم بارەوە دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەشداریکردنی شاندی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوی هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی نووسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامانەی پەیوەستن بە مافی مرۆڤ لە حکومەتی فیدراڵ، بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستانە  بەو رێککەوتننامانە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی شاندی حکومەتی هەرێم دەکات و وتاری خۆی  دەبێت کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر  ئەو  یاسا و رێنمایی و هەنگاوە کرداریانە کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.

دیندار زێباری ئەوەشی راگەیاند، بەشداری کردنی حکومەتی هەرێم لەو کۆبوونەوانەدا دەروازەیەکە بۆ ئەوەی بتوانێت پابەندبوونی خۆی بە پرەنسیپ و راسپاردەکان بگەیەنێتە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بارەگا سەرەکییەکانی (UN) لەوانە جنێڤ.

هەروەها لەم کۆبوونەوانەدا تیشک دەخرێتە سەر دوایین هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پلانی حكومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025) کە بەشی سیانزەیەمی تایبەتە بە مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad