English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناردنی 618 ملیارەكەی مووچە تاوەکو هەمواری یاسای بودجە بەردەوام دەبێت
2024-02-15 [05:28 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کە ناردنی 618 ملیارەكەی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

لەبارەی بەردەوامی ناردنی 618 ملیارەكەی مووچە، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەرپرسێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەی بۆ دوپات کرمەوە کە ناردنی 618 ملیارەكەی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و چاوەڕێین بڕەكەی زیاد بكرێت.

هەروەها خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو بڕە پارەیە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ دەرکراوە و تاوەکوو بودجە هەموار دەكرێتەوە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیدا دەبین، بۆ ئەوەی 618 ملیارەکە زوو بنێردرێت

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad