ZNA-هەولێر نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 83 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان وەک خۆى ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێش خۆى نرخەکەى بە جێگیریی ماوەتەوە.
هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 79 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و هاوشێوەى برێنت نرخەکەى بێ گۆڕانکاریی ماوەتەوە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |