ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی سەعدی مەحموودی و ئومێد ئازەری خەڵکی پیرانشار، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
ئەم دوو کۆڵبەرە لە سنووری حاجی ئۆمەران تەقەیان لێ کراوە و گوازراونەتەوە بنکە تەندروستییەکانی شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان.
دواتر یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی سەعدی مەحموودی کە سێ فیشەکی بەرکەوتووە. بەهۆی قووڵبوونی برینەکەی بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری هەولێر گوازراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |