English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌
2024-02-18 [02:26 AM]

​ZNA- هەولێر


بەرپرسێکی پڕۆژەی (هەژماری من) ئاشکرای کرد، بۆ پێدانی کارتی مووچە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت، تەنیا مانگانە بانکەکان بڕێکی کەمی پارە وەکوو عموولە وەردەگرن. وەزارەتی داراییش سەبارەت بەمە ڕوونکردنەوە دەدات.

مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: "سەبارەت بەو عموولە یان کرێیەی، کە لەبڕی پێدانی مووچە لە ڕێگەی کارتی (هەژماری من) وەردەگیرێت، دەمانەوێ فەرمانبەران دڵنیا بکەینەوە، کە تەنیا دوو هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، کاتێک کارت دەدرێتەوە فەرمانبەران، هیچ بڕەپارەیەکی دیكە ناگیرێت.

بەرپرسێکی ‏وەزارەتی دارایی هەرێمی ‏كوردستان ڕایگەیاند: "ئەو دوو هەزار و 500 دینارە بەشێوەی عموولە بانکەکان لە مووچەخۆرانی وەردەگرن و لەبەرامبەر ئەمەشدا چەندین خزمەتگوزاریی دیکەیان پێشکەش دەکرێت، دەنگۆی بڕینی 1%ی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لە هەژمارەکەوە راستی نییە."

بەرپرسەکەی دارایی جەختی کردەوە: "لە زۆربەی وڵاتان بانکەکان پارەی زیاتر لە هاوبەشەکانیان وەردەگرن، بەڵام لە (هەژماری من) بڕە پارەکە زۆر کەمە."

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من)، ئاشکرای کرد: "فەرمانبەرێک مووچەی هەرچەند بێت، تەنیا دوو هەزار و 500 دینارەکەی لێ وەردەگیرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێژەی مووچە نییە."

مەڕوان ئازۆز ئەحمەد دەنگۆیەکی ڕەتکردەوە و گوتی: "فەرمانبەر دەتوانێ تەواوی مووچەی خۆی ڕابکێشێت، هیچ ڕێگرییەک نییە، فەرمانبەر ئازادە مووچەکەی چی لێ بکات."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad