English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزای له‌ سێداره‌دان بۆ هاوسه‌ری شنیار هونەر ده‌رچوو
2024-02-18 [02:33 AM]

​ZNA- هەولێر


پارێزەری داکۆکیکار لە دۆسیەی سووتانی شنیار هونەر لە بەردەم تەلاری دادگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دادگای تاوانەکان دوا بڕیاری خۆیدا و سزای سێدارەدانی بۆ هاوسەری شنیار هونەر دەرکرد، کە تاوانبارە بە سووتاندنی هاوژینەکەی.

ئاودێر عەلی پارێزەری دۆسیەکە گوتیشی: ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی شوباتی 2024)، دادگای تاوانەکانی سلێمانی پێداچوونەوەی بۆ بڕیاری دادگای پێداچوونەوە کرد و دوا بڕیاری بۆ هونەر رەشید هاوسەری شنیار هونەر له‌دایكبووی‌ 1997 دەرکرد، کە سزای لە سێدارەدانە.

شەوی (19ی شوباتی 2022) لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی ئافرەتێک بە ناوی شنیار هونەر بە سووتاوی، دوای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ رێژه‌ی‌ سووتاویی‌ جه‌سته‌ی‌ 85%ـە، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ وته‌ی‌ ئافرەتەکە، ده‌ركه‌وت هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی‌دا نه‌وتی‌ پێداكردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌‌، دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر رووداوەکە تۆمه‌تباره‌كه‌ دۆزرایەوەو دەستگیرکرا.

شنیار هونەر دوای پێنج رۆژ مانەوەی لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی بەرەبەیانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ (23ی شوباتی 2022) گیانی لەدەستدا.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad