English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ململانێی حزبی و ئایندەی هەرێمی كوردستان
2024-02-18 [06:47 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی شوباتی 2024 ، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، چوارده‌هه‌مین بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی " ململانێی حزبی و ئایندەی هەرێمی كوردستان" ئەنجامدرا.

بۆ ئەم گفتوگۆیە ڕاپۆرتێكی مەیدانی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ئامادەكرابوو و ڕاوبۆچوونی جیاوازی حزبە سیاسییەكان و دەستەبژێری ئەكادیمیست و نیشتمانپەروەر  وەرگیرابوو و ، پێش دەستپێكردنی گفتوگەكە لەسەر سكرین بۆ ئامادبووان پێشكەش كرا و، دواتر ئەم  بەڕێزانە " د.سالار عوسمان، د.سەباح سوبحی ، د.عومەر نورەدینی بەسكایب، ڕێبوار سیوەیلی ، د.سیروان كەركوكی، هەندرێن ئەحمەد، عادل مەلا ساڵح، محەمەد سەعدەدین ئێڵخانی، فەهمی سەلمان، هەروەها ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ – شڤان حەمدی، پ.د.نەزاكەت حسێن، مەحفوز مایی، د.جەلال ئەحمەد، فەرهاد محەمەد" بەچڕی و ڕاشكاوی گفتوگۆیان لەسەر ئەو ململانێ ناتەندروستە حزبییە كرد كە ئێستا لەكوردستاندا بوونی هەیە و، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە ئەم ململانێیە  كاریگەری زۆر نەرێنی لە كۆی بوارەكانی ژیانی كۆمەڵگەی كوردستان دروستكردووە.

لەلایەكی دیكەش ئامادەبووانی ئەم گفتوگۆیە و  ئەو دەستەبژێرەشی كە قسەیان بۆ راپۆرتە مەیدانییەكە بۆ كردبووین، زۆر ڕاشكاوانە جەختیان لەوە كردەوە كە ئەم ململانێ حزبییە خەڵكی توڕەو بێزار كردووە و نایەنەوێت وەك پێویست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن, جێگه‌ی ئاماژە پێكردنە پوختەی ئەم گفتوگۆ ڕاشكاوە لە ڕۆژی دووشمەی داهاتوو  لەسەر لاپەڕەكانی گۆڤاری گوڵان بەشێوەی كاغەز و دیجیتاڵی بڵاو دەكەرێتەوە.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad