English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
130ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كرێت
2024-02-19 [05:00 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پارێزگاری ھەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فەرمانگە پەیوەندارەکانی کرد و تێیدا تاوتوێی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئەمساڵ کرا، بڕیارە بە گوژمەی ١٣٠ ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا پڕۆژە لە ھەولێر ئەنجام بدرێن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دیوانی پارێزگای ھەولێر کە وێنەیەکی گەیشتووتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان و تێدا ھاتووە: "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤.٢.١٩، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بەتەرخانکردنی گوژمەی (١٣٠ ملیار دینار) بۆ پڕۆژەکانی ئەمساڵی پەرەپێدان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتییان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ھەریەک لە قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکی شارەوانی ھەولێر و بەڕێوەبەرانی سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و شارەوانییەکان ئامادەی بوون، باس لە کارنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پلان و بەرنامەی کاری پارێزگای ھەولێر کرا بۆ پتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، لە چوارچێوەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ئەمساڵ ٢٠٢٤ی پەرەپێدان کە گوژمەی (١٣٠ ملیار دینار)ی بۆ تەرخانکراوە، دوای خستنەڕووی پڕۆژەکان و گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ئامادەکارییانەی کراوە بۆ گەیاندنی پڕۆژەکان و جێبەجێبکردنی داواکاری ھاووڵاتییان، جەخت لە ھەماھەنگی زیاتری نێوان فەرمانگە و دامودەزگاکان لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە سێکتەرە جیاجیاکان کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری ھەولێر، وێڕای ئەوەی تەئکیدی لە گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بەبێ جیاوازی و بەشێوەیەکی یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە کەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە کردەوە، تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆری پڕۆژە و ئالیەت و میکانیزمی چۆنیەتی دەستکردن بە پڕۆژەکان.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad