ZNA - هەولێر ئەمشەو دوو یاری تری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن، لە هەردووکیان لە کاتژمێر 11ی شەو لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێن.
* لە یەکەم یاریدا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای خۆی جیۆسێپی میاتزا و لە یاری ئاگریندا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات.
ئینتەر میلان لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیا دێت و تا ڕادەیێک جامی خولەکەی دەستەبەر کردوەو یەکێکیە لە پاڵێوراوەکان بۆ گەیشتن بە قۆناغەکانی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
هەرچی ئەتلەتیکۆ مەدریدە بە جیاوازی 11 خاڵ لەدوای ریالی ڕکابەریەتی و بۆیە گشت هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەم جامە، دەیەوێت ئەمشەو بە ئەنجامێکی باش لە ئیتاڵیا بگەڕێتەوە.
* لە یاریەکەی تردا یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەبێتەوە،
زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بێ هیوان لە بەدەستهێنانی جامی خولەکە بۆیە شەڕی مان و نەمان دەکەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |