English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلانی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمسال جیاواز دەبێت
2024-02-20 [05:43 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ پلانی نوێ جێبەجێ دەکرێت، ئێستا حکوومەتی فیدڕاڵ ئامادەکاری دەکات، ناوی جووتیاران و ڕووبەری ئەو زەویەی بە گەنم داچێندراوە تۆمارکراوە و دەکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ.

زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ پلانی نوێ جێبەجێ دەکرێت، ئێستا حکوومەتی فیدڕاڵ ئامادەکاری دەکات، ناوی جووتیاران و ڕووبەری ئەو زەویەی بە گەنم داچێندراوە تۆمارکراوە و دەکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ، ساڵی ڕابردوو لەکاتی جێبەجێکردنی پلانی وەرگرتنی بەرھەم گەنمی جووتیاران نا عەدالەتی زۆر بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دھۆک شەست ھەزار تۆن گەنمی جووتیاران مایەوە و وەر نەگیرا، ھەروەھا بەپێی داتای حکوومەتی عێراق ساڵی ڕابردوو پارێزگای نەینەوا بە پلەی یەکەم ھات لە بەرھەمی گەنم، کەچی پارێزگای دھۆک لە پلەی یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق.

هەروەها زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە  بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو لیژنەیەکی حکوومەتی فیدڕاڵ سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات بە مەبەستی ئامادەکاریەکانی پلانی ئەمساڵی وەرگرتنی بەرھەمی جووتیاران و لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کۆدەبنەوە و سەردانی ھەموو پارێزگاکان دەکەن، چونکە ئەمساڵ بەھۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران پێشبینی دەکەین ڕێژەی بەرھەمھێنانی گەنم لە ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتر بێت، بەتایبەتی لە پارێزگای دھۆک پێشبینی ھەشتسەت ھەتا ملیۆنێک تۆن بەرھەم دەکەین.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad