English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوەن كوردێك بكرێتە پارێزگاری كەركووك
2024-02-20 [05:46 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: كورد پێكەوە بە تایبەتی هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوەن كوردێك بكرێتە پارێزگاری كەركووك و ھاوڕاشین لەسەر ئەوەی لایەنەكانی دیكەش رازی بكەین.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، تایبەت راگەیاند، لەم ھەفتەیە كۆبوونەوەیەك لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركووك دەكرێت بۆ ئەوەی لایەنەكان رێكبكەون و پۆستی پارێزگاری كەركووك یەكلایی بكرێتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، لە کەرکووک هەمیشە پۆستەکان بە ئیستهقاقی قەومی یەکلاییدەکرێنەوە نەک حزبی، ئیسهقاقی قەومیش لێرە کورد زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی بەدەستهێناوە، لەو روانگەیەوەش کورد کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک.

شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتی: کورد پێکەوە بەتایبەتی هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوەن کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکووک، بەڵام پێویست بەوە دەکات لایەنە عەرەبی و تورکمانیش رازی بکەین لەسەر ئەوەی کە پێکەوە پۆستەکان دابەش بکەین.

رۆژانی (16 و 18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە 15 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 41%،  کە شەش ملیۆن و 599 هەزار و 668 دەنگدەر روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد.

لەم هەڵبژاردنەدا، زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەبوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش 7765 بنکەی ده‌نگدانی ئامادەکرد لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدانی لەخۆگرتبوو، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان. لە کاتێکدا 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێیان لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە کرد کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردنیان ئەنجامدا.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad