English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎كلارا عودیشۆ: بڕیاری دادگایی فیدرالی دژی مافەكانی كەمە نەتەوەیەكان بوو
2024-02-21 [01:41 AM]


‎ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەلێت بریارەكەی دادگای فیدرالی عێراق بۆ نەهێشتنی كورسی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان بریارێكی شۆڤێنی و دوربوو لە هەموو مافەكانی پێكهاتەكان ئەمە پرۆسەی سیاسی لاواز دەكات بە هەموو شێوەك دژی ئەم بڕیارەین سەركۆنەی دەكەین .

 

‎كلارا عودیشۆ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كلدانی سریانی ئاشوری بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە بە هەموو شێوەك دژی بریاری دادگایی فیدرالین عێراق دەیەوێت لە رێگای ئەو دادگایەوە ئەو پرۆسە دیموكراسیەی بە پێكهاتەكان دراوە نەهێلێت ئەمەش دژی هەموو مافەكانی پێكهاتەكانە بۆیە شەرمەزار دەكەین دژی ئەو بڕیارەین .

 

‎كلارا عەودیشۆ گوتیشی هەندێ لایەنی كوردی هاوكاری دادگای فیدرالیان كردووە بۆ دەرچواندنی ئەو بریارە ئەمەش ئاشكرایە كە ئەو لایەنانە هەموو كات دژی دیموكراسی مافەكانی پێكهاتەكانن ئەوان حەز بە پرۆسەێكی دیموكراسی ناكەن هەر بۆیە بەردەوام لە هەولی ئەوەدابوون مافی پێكهاتەكان نەدرێ كورسی كۆتا نەمێنێت .

 

‎كلارا عەودیشۆ گوتیشی لە عێراق هەزاران كێشەو گرفت هەیە سالانە بە ملیۆنان دۆلار گەندەلی دەكرێت دادگای فیدرالی پێویستبوو لەسەر ئەمانە بێدەنگ نەبێت نەك بێت مافی كەمە نەتەوەكان پێشێل بكات . 





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad