English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێكی پارتی نەوتی لەسەر ئەركی خۆی بەسەر هاووڵاتییان دابەشكرد
2024-02-21 [05:42 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا نووسراوێكم ئاڕاستەی وەزیری نەوتی حكوومەتی عێراق كرد، تا بتوانم رەزامەندی وەزارەتەكە وەربگرم بۆ ئەوەی 144 هەزار لیتر لەسەر ئەركی خۆم و بودجەی تایبەت بەخۆم لە حكوومەتی عێراق بكڕمەوە و دابەشی سەر ئەو خێزانانەی بكەم كە پێویستیان پێیەتی. 

نەهرۆ مەحموود رەواندزی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەكان بەشێكی زۆریان كەسانی كەمدەرامەتن و پێویستی زۆریشیان بە گەرمكەرەوە و نەوت هەیە، لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا نووسراوێكم ئاڕاستەی وەزیری نەوتی حكوومەتی عێراق كرد، تا بتوانم رەزامەندی وەزارەتەكە وەربگرم بۆ ئەوەی 144 هەزار لیتر لەسەر ئەركی خۆم و بودجەی تایبەت بەخۆم لە حكوومەتی عێراق بكڕمەوە و دابەشی سەر ئەو خێزانانەی بكەم كە پێویستیان پێیەتی. 

ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی نەوتی حكوومەتی فیدراڵ، 144 هەزار لیتر نەوتەكە دابینكراو ئێستا بەشێكی زۆری نەوتەكە دابەشی سەر دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەكان كراوە و بەشێكی كەمی ماوە كە لەم رۆژانە كۆتایی دێت بە پرۆسەی دابەشكردن بەسەریاندا.

هەروەها نەهرۆ مەحموود رەواندزی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە  بەهۆی ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر ئەزموونێكی زۆریان لەو بوارە هەیە و لە كارەكانیاندا تەنیا رەچاوی لایەنە مرۆییەكان دەكەن، بڕیارم دا سوود لە دەزگاكە ببینم بۆ ئەوەی نەوت بگەیەنینە ئەو ماڵبات و كەسانەی كە پێویستیان پێیەتی و كەمدەرامەتن، هەروەها جگە لە تێچووی ئەو 144 هەزار لیترەی كە گرتمە ئەستۆ، 11 هەزار و 400 جلیكانیشم كڕی بۆ ئەوەی نەوتەكە بكرێتە جلیكان و هەر ماڵباتێك سێ جلیكانی پێ بدرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad