English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی، ئەمریکا هاوکار و هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كات
2024-02-22 [12:53 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ 21ی شوباتی2024، مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی یاوەری کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، هاوکات لەگەڵ شاندێکی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە لیوا روکن نەجمەدین عومەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان و لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئێدارەومیرە، لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت، سەردانی بارەگای فیرقەی دووی پیادەییان لە سلێمانی کردو لە لایەن لیوا روکن ڕێبوار مه‌حیه‌دین فەرماندەی فیرقە و ئەفسەرانی باڵای فیرقەوە پێشوازییان لێکرا.

 

 ئامانج لەو سەردانەی کونسوڵی گشتی ئەمریکا و شاندی یاوەری، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی مەشق و ڕاهێنان بوو لەسەر پڕۆسەی دروستکردنی بریار و شەری تەلەفۆنی(عملیة صنع القرار و المعركة الهاتفیة) و چۆنیەتی ئەرکدارکردن و پاڕاستنی بنکەکانی دەنگدان لەلایەن هێزی سەربازییەوە بەشێوەیەکی دروستی سەربازییانە، لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دڵخۆشی خۆی نیشاندا، بەتایبەت کە ئێستا  پێشمەرگە بەپێی کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەنگاو دەنێت و ئەمەش وادەکات هێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگتر بگێڕێت بۆ بەرقرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و لەم هەنگاوەشدا هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی هاوکار و هاوئاهەنگ دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی.

 

لەلایەن خۆیەوە لیوا روکن ڕێبوار مه‌حیه‌دین فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، دڵخۆشی خۆی بەسەردانی کونسوڵی گشتی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی سەربازی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بارەگای فیرقە دەربڕی و  ستایشی ڕۆڵی کاریگەری ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان و نووسینگەی هاریکاری ئاسایشی لەکونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد لە برەودان بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ستراتیجیەکان و هاوئاهەنگی کردن بۆ گەشەپێدانی کاروباری فیرقەکانی پیادە لە وەزارەتی پێشمەرگە دا.

لەتەوەرێکی دیکەی ئەم سەردانەدا، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بە یاوەری فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، بەشەکانی فیرقەی بەسەرکردەوە و گفتوگۆی وردیان لەگەڵ ستافی بەشەکان کرد، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان ئامادەیی هەموو هاوکاریێکی وەزارەتیان نیشانداو پاشان بە ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی توانا سەربازییەکانیان و کارکردن بۆ نەهێشتنی  کەم و کوڕی و بەربەستەکانی بەردەمیان  خستە بەرباس و ڵێکۆلینەوە.

 





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad