English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تۆمەتبار دەستگیر کران
2024-02-22 [09:56 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کە دوای ئەوەی لەلایەن هاولاتیەک ئاگادار کراینەوە بەهەبوونی حالەتیکی دزی کردنی ماتۆرسکیلک وە دواتر دووبارە بونەوەی حالەتەکە بۆ شەش حالەت پۆلیسی چۆمان هەڵسا بەدواداچون و لیکۆلینەوەی وورد لەسەر تاوانەکە و دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار.

مقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ریکەوتی ٦ ی ٢ ی ٢٠٢٤ لەلایەن هاولاتیەک ئاگادار کراینەوە بەهەبوونی حالەتیکی دزی کردنی ماتۆرسکیلک وە دواتر دووبارە بونەوەی حالەتەکە بۆ شەش حالەت تا ریکەوتی ١٨ ی ٢ ی ٢٠٢٤ لەشوینە جیاوازەکانی ناو سەنتەری قەزای چۆمان و گوندەکانی دەوروبەری لە یەکەم رۆژی سکالا تۆمارکردنەوە بنکەی پۆلیسی چۆمان هەڵسا بەدواداچون و لیکۆلینەوەی وورد لەسەر تاوانەکە وە دەست نیشانکردنی ناسنامەی تۆمەتبار.

ھەروەھا مقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ریکەوتی ٢١ ی ٢ ی ٢٠٢٤ بەهاوکاری بنکەی بازگەکانی ئاسایش توانیان ناسنامەیان دیار بکەن کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( س.م .ا ) و ( ع .س .م ) هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانەکە وە دانیان ناوە بەتاوانەکە لە ئێستادا بەپێی مادەی ٤٤٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad