ZNA- هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری لە فولهامی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی فولهامی میوان توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مانچستەری خاوەن یاریگا هێنا.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، فولهامی میوان باشتر گەڕایەوە و توانی لە خولەکی 65 گۆڵی پێشکەوتن تۆمارکرد،
بەڵام دوای ئەو گۆڵە مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی خستە گەڕ و لە خولەکی 89 لە رێگەی هاری ماگوایەرەوە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، لە خولەکی حەوتەمی زیادکراوی ئەو تایمە ئەلێکس گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی یانەی فولهامی تۆمارکردەوە.
بەم ئەنجامەش مان یونایتد 44 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ دێت، فولهامیش 32 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |