English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
2024-02-25 [08:57 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ یەک شەممە  25- 02- 2024
کەش / ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور , لەکاتەکانی شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری ڕوو لەناوچەکەمان دەکات . لەشەو درەنگدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینی کەمی دەبێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/س دەبێت
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەوداى بینین / 8 - 10 کم  دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دووشەممە   26- 02- 2024
کەش /ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک کە هەندێ جار دەگاتە سەرووی ( 35 ) کم  لەکاتژمێرێکدا . پلەکانی گەرما ڕوو لەنزم بوونەوە دەکات بەنزیکەیی (5-7) پلەی سیلیزی , لەناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.  
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 
خێراى با /مامناوەند دەبێت 15-30 کم لە کاتژمێرێکدا , لە هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / 8 - 10 کم  دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :13 
سلێمانی :8  
 دهۆک : 14 
زاخۆ :  15  
هەڵەبجە :9  
 کەرکوک :15
سۆران : 8 
حاجی ئۆمەران :0  
 گەرمیان :15
بەشى پێشبینى
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 
2024-02-25





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad