English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت
2024-02-25 [03:07 AM]


لە مەراسیمێکدا بە ئامادە بوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مزگەوتی "حاجی ئازاد مستەفا " لەشاری ھەولێر کرایەوە و وەزیری ئەوقاف تێیدا رایگەیاند، تەنیا لەکابینەی نۆیەمدا 407 مزگەوت دروستکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، د. عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی، مزگەوتی "حاجی ئازاد مستەفا " لەشاری ھەولێر کرایەوە.

لای خۆیەوە وەزیری ئەوقاف بۆ کاروباری ئایینی، دەستخۆشی  لەبنەماڵەی خێرخوازکرد کە رۆڵیان لەکاری خێرخوازی و ئاوەدانی شاری ھەولێردا ھەبووە، دواتر پیرۆزبایی لە دانیشتووانی شاری ماس کرد و رووناکی خستەسەر رێنمایە ئەندازەییە تازەکانی دروستکردنی مزگەوت و گوتی" حکومەتی کوردستان بە دابینکردنی باشترین زەوی شایستە و پێشکەشکردنی ھەموو خزمەتگوزاریەکان پاڵپشتی دروستکردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی دەکات، تەنیا لەکابینەی نۆیەمدا 407 مزگەوتی نوێ کراونەتەوە".

لەمیانی کردنەوەی مزگەوتەکەدا، عەبدوڵلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان تیشکی خستە سەر دروستکردنی مزگەوت لەشوێنی شایستە. ئاماژەیدا بەمانگی پیرۆزی شەعبان و ھاتنی شەوی بەرات لەخوای گەورەی خواست کەخێروخۆشی و ئاشتی و کامەرانی بۆ ھەموولایەک بێ کوردستانیش پارێزراو بێت.

هەروەها وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بنکەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزی لەھەمان مزگەوت کردەوە، کە بەشێوەیەکی مۆدێرن لەسەر بنەمای زانستی و پەروەردەیی پۆل و ھۆبەو بەشەکانیان رێکخستووە، لەمیانیدا سەرجەم بەشەکانی بەسەر کردەوە  کە لەئێستادا 350 قوتابی تێیدا وانە شەرعیەکان فێردەکرێن.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی گوتیشی: " سوپاسی خوای گەورە دەکەین بۆ ئارامی و سەقامگیری کوردستان، پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت و ھەموو ئەوانەیشی ھۆکاری ھێنانی دەستی دەرەکی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتین  شەرمەزاری میللەتەکەیان دەبن و  سەربەرزی بۆ کوردستان و خەڵکە سەربەرزەکەی دەگەڕێتەوە."





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad