English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
2024-02-25 [05:32 AM]

ZNA-هەولێر


 بڕیارە ئەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و سەرەتای مانگی داھاتوو جارێکی دیکە بە بەشداری ھەموو لایەنەکان لە بەغدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک کە پارتی داوای کردووە پارێزگارێکی کوردی سەربەخۆ بۆ شارەکە دابنرێت و خزمەتی ھەموو خەڵکی کەرکووک بەبێ جیاوازی بکات.

حەسەن شێخانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک،  بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ھەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوە ئەنجام بدات بە مەبەستی نووسینەوەی  دستبەکاربوونمان چونکە ماوەی مانگێک زیاترە ناوەکانمان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پەسەند کراوە و ھێشتا دەستبەکاربوونمان نەنووسراوە، تەنیا سوێندی یاساییمان خواردووە، نامانەوێت بکەوینە بۆشایی یاسایی، تا یەکەم دانشتنیش نەکرێت ناتوانین دەستبەکاربوون بنووسین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گووتی: لە بەغدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دانیشتنێک بە بەشداری لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردن لەبارەی کەرکووکەوە بەڕێوەچوو، بڕیارە ڕۆژی ٣/٣/٢٠٢٤ ھەر لایەنێک کارنامەی خۆی ئامادە بکات بۆ دانیشتن و بچن بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بگەنە ڕێککەوتنێک و ئەنجوومەن کۆبێتەوە و پۆستەکانی کەرکووک یەکلایی بکرێنەوە.


هەروەها حەسەن شێخانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە جگە لە ڕێککەوتن ڕێگای دیکەمان لەبەردەم نییە و ١٨ساڵی تەواوە ھەڵبژاردن لە کەرکووک نەکراوە، ئەگەر ئەمجارەش سەرکەوتوو نەبین دیسان زەرەرمەندی یەکەم  کورد دەبێت، چونکە ئێمە لە کارەکان بەشدار نین و پارێزگار بەتاکڕەوی کارەکان ئەنجام دەدات، بۆیە ئێمە ئێستاش سورین لەسەر ئەوەی پارێزگارێکی کوردی سەربەخۆ و تەکنوقرات دیار بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی ھەموو خەڵکی کەرکووک بکات بەبێ جیاوازی، چەند دانیشتنێکی دۆستانەمان کردووە، پێکھاتەکانی دیکەش باس لەوە دەکەن کە پێویستە بگەینە ڕێککەوتن، بۆیە کەشەکە لەبارە و ئومێدێکی زۆرمان ھەیە لە کۆبوونەوەی داھاتوو بگەینە ڕێککەوتن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad