English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە دابین دەکرێت
2024-02-27 [05:38 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە پێویستە ھەرێمی کوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەران بداتە وەزارەتی دارایی عێراق، ئەوەش تەنیا بۆ ناردنی مووچەی مانگی شوباتە، لەمەودوا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە دابین دەکرێت.

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێویستە ھەرێمی کوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەران بداتە وەزارەتی دارایی عێراق، ئەوەش تەنیا بۆ ناردنی مووچەی مانگی شوباتە لەسەر بنەمای لیستی فەرمانبەران مووچەی ئەم مانگە ڕەوانە دەکرێت، لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دارایی فیدڕاڵ و لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی جەخت کرایەوە لەمەودوا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە دابین دەکرێت، جگە لە مووچەش ھەموو شایستەکانی دیکەی ھەرێم ڕەوانە دەکرێن، وەک مووچەی خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.

هەروەها خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەگەر لە توانای حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندابێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھاوتای بەغدا دەکرێت بە مەرجێک ئەو ھاوتاکردنە زیاتر نەبێت لە پشکی ھەرێمی کوردستان لەنێو یاسای بودجەدا، چونکە بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان ١٢% دیاری کراوە، هەروەها بۆ مانگی ئادار و مانگەکانی دواتر سیستەمی مووچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت و بەگوێرەی سیستەمی نوێ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت، ئەویش بە کردنەوەی ھەژماری بانکی لەو بانکانەی سەر بە بانکی ناوەندی عێراقن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad