English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر: هەر قوتابیەك گزی كرد بەپێی یاسایی وەزارەتی پەروەردە لە خوێندن دەردەكرێت
2024-02-28 [10:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.28، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە پلان و ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەمووبەشەكانییەوە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2023-2024)ـی قوتابخانە حكومی و ناحكومیەكان كە ڕۆژی 3.3 دەستپێدەكات، لە دیوانی پارێزگا، كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لیژنەی ئەمنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا، پارێزگاری هەولێر، هەوڵ و كارەكانی ساڵانی ڕابردووی لیژنەی ئەمنی لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان بەرز نرخاند و بەدواداچوونی بۆ ئەو هەنگاو و كارانە كرد كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بۆ تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قوتابیان گیراوەتەبەر و لە ڕەوشی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی كۆڵییەوە كە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە (7) بەڕێوەبەرایەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر (6713) قوتابی لە (122) هۆڵ، تاقیكردنەوە ئەنجامدەدەن.

هەروەها پارێزگاری هەولێر، تەئكیدی لەوەكردەوە كە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت بە باشترین و سەركەوتووترین شێوە پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان بەڕێوە بچێت و هەموو ڕێكارێكی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریكردن لە گزیكردن و هەر قوتابیەك گزی كرد بەپێی یاسایی وەزارەتی پەروەردە لە خوێندن دەردەكرێت و هەر مامۆستا و كەسێكیش هاوكاری گزیكردنەك بێت و بەشداربێت، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad