English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زياتر له‌ سێ مانگ راوه‌ماسی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2024-02-28 [05:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێنەری له‌  وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتەكەی كردووە، ئاگاداریان دەكاتەوە لە5ی3 تاوه‌كو 15ی6ی2024، راوە ماسی قەدەغەبكرێت جگه‌ له‌ به‌نداوی موسڵ.

وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه‌، قەدەغەكردنی راوی ماسی لە بەنداوی موسڵ لە1ی4ی2024 دەست پێدەكات تا1ی7ی2024 بەردەوام دەبێت و لە 2ی7 راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاندووه‌، بەكارهێنانی کارەبا، مادە ژەهراوییەکان، مادە تەقەمەنییەكان، تۆڕی کون ورد، کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی کۆمەڵە زیندەوەرە ئاوییەکان لە هەمو کاتێک قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad