English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ مانگی شوبات مووچە بە میكانزمی پێشتر رەوانە دەکرێت
2024-02-28 [05:40 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە حكوومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ رەوانە كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەهەمان سیستەم و میكانزمی پێشوو.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حكوومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ رەوانە كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەهەمان سیستەم و میكانزمی پێشوو، لە رۆژانی رابردوو، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بارەی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و بڕیاریدا بۆ مانگی شوبات موچە بە میكانزمی پێشتر رەوانە بكرێت كە پێشبینی دەکرێت وەك مانگی رابردوو، 618 ملیار بە حكومەتی هەرێم بدرێت بۆ دابەش كردنی موچەی فەرمانبەران و بڕە پارەکەش لە دوو ڕۆژی داهاتوو دەگات.

ھەروەھا سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، بۆ مانگەكانی داهاتوو چیتر بوودجە بەو شێوەیە بۆ كوردستان رەوانە نەكرێت و كار بە سیستەمی بانكی بكرێت، ئەمەش لەم ماوە كورتە ناتوانرێ ئەو هەموو موچە خۆرە كارت دەربهێنن، بە بڕوای ئێمە ئەو بڕیارە گرفت دروست دەكات .

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad