English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەماس لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئیسرائیل نەرمی نیشان دەدات
2024-02-29 [12:36 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی چوارشەممە 28ی مانگی دوو، ئیسماعیل ھەنییە یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "حەماس نەرمی لە دانوستانە بەردەوامەکان بۆ ئاگربەستی کاتی بە مەبەستی ئازادکردنی بارمتەکان و هاوکارییە مرۆییەکان نیشان دەدات، بەڵام لە هەمان کاتێشدا بۆ بەردەوامبوونی لە شەڕەکەدا ئامادەیە."

ھەنییە داوای لە گرووپەکانی "میحوەری مقاومە" (ناوێک کە بۆ گرووپەکانی وەک حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن و هێزە شیعەکان لە عێراق و سوریا بەکار دەهێنرێت) کرد هێرشەکانیان زیاتر بکەن.

داوای لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی قودس و کەناری ڕۆژئاوا کرد لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا بەرەو مزگەوتی ئەقسا ڕێپێوان بکەن.

لێدوانەکەی هەنییە دوای ئەوە دێت کە یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رۆژی دووشەممە گوتی "ئامانجی سەرەکی حەماس ئەوەیە ڕەمەزان لە ڕێگای مزگەوتی ئەقسا و قودسەوە بکاتە قۆناغی دووەمی پلانەکەی کە لە 7ی مانگی دە دەستیپێکردووە و ئەم ئامانجەش بە ئێران و حزبوڵا بەهێزتر دەکرێت."

هەر لەم چوارچیوەیەدا ڕۆژی چوارشەممە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر هیوای خۆی دەربڕی کە پلانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بەم زووانە بگاتە ئەنجام و ئاشتییەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی غەززە بەدی بهێنرێت.

له‌لایه‌ك ئیسرائیل و له‌لایه‌كی دكه‌ حەماسیش ئاسۆی ئاگربەستەکەیان کەمکردووەتەوە و قەتەریش وەک ناوبژیوانانی ئەو ئاگربەستە، ڕایانگەیاندووە کێشە هەرە مشتومڕاوییەکان هێشتا چارەسەرنەکراون.

ڕۆژی دووشەممە جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند هیوادارە تا چواری مانگی سێ بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ "ئاگربەستێکی کاتی" لە غەززە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە قسەکانی جۆو بایدن بکات، ڕایگەیاندووە هەڵوێستی ئیسرائیل بۆ "بەردەوامی هەڵمەتەکە تا سەرکەوتنی تەواوەتی" پشتیوانی تەواوی لە ئەمەریکاوە هەیە.

بزووتنەوەی حەماس کە لەلایەن ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسێنراوە و لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، لە هێرشی سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی دە هەزار و 200 کەسی کوشت و 253 کەسیشی بە بارمتە گرت.

تا ئێستا لە هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەیان هەزار کەس کوژراون و بەشێکی زۆری ئەو ناوچەیەش وێران بووە. ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماس تۆمەتبار دەکات بەوەی ئەندامەکانیان خۆیان لە پەناگە مەدەنییەکان حەشارداوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad