English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەزموونی دەنگی نوقمکەر و زیرەک بکە لەگەڵ نوێترین Galaxy Buds
2024-02-29 [02:27 AM]

هه‌ولێر - ZNA


زنجیرەی گالاکسی S24 کە لەم دواییانەدا پەردەی لەسەر لادرا، نەک هەر ئاسۆ و ئەگەری نوێ و ناوازەی بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستە کولتووری و زمانەوانییەکان و ئاسانکاریکردنی پەیوەندیکردن بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە داهێنەرانەی کە لەلایەن تەکنەلۆژیای Galaxy AI پارێزراو و متمانەپێکراوەوە لە ڕێگەی مۆبایلەوە دابینکراون، ئازادکردووە؛ بەڵکو ئەم تایبەتمەندیانە ئێستا هێندەی تر نەرمتر و کاراترن بۆ بەکارهێنەران بە نوێترین وەشانی زنجیرەی Galaxy Buds و کاراییە بەرزکراوەکانی.
لە ڕێگەی نوێکردنەوەی زنجیرەی Galaxy Buds کە تایبەتمەندی ناوازەی بەبێ بەکارهێنانی دەستەکان لەخۆدەگرێت کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات؛ دەتوانیت چێژ لە ئەزموونێکی دەنگی زۆر ڕوون وەربگریت، هەروەها پەیوەندییەکی یەکگرتووت پێدەبەخشێت لەگەڵ ئیکۆسیستەمی سامسۆنگ. کاتێک لەگەڵ ئامێرەکانی وەک گالاکسی S24 و زنجیرەی گالاکسی Book4 و تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ و زۆر شتی تر پەیوەست دەکرێت، توانا تەواو نوێ و باشترەکانی بیستۆکی Galaxy Buds تایبەتمەندی گونجاو و زیرەکت بۆ دابین دەکات، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات زیاتر پەیوەندیت هەبێت و باشتر لەگەڵ جیهانی دەوروبەرت بگونجێنیت.
چێژ لە پەیوەندی نەرم وەربگرە لەگەڵ Galaxy Buds
ئایا دەتەوێت بەسەر کێشەکانی وەرگێڕاندا زاڵ بیت بۆ ئەوەی لە کاتی گفتوگۆکاندا پەیوەندییەکی باشتر بەدەست بهێنیت؟ وەرگێڕانی دەستبەجێ لەسەر زنجیرەی گالاکسی S24 ڕێگەت پێدەدات لەگەڵ کەسانی زمان و شوێنی جیاواز قسە بکەیت، ئەمەش پەیوەندییەکی نەرم و بێ بەربەستت پێدەبەخشێت لەگەڵ Galaxy Buds.

وەرگێڕی ڕاستەوخۆ Interpreter: تایبەتمەندی وەرگێڕی زنجیرەی گالاکسی S24 پەیوەندییەکان بەرز دەکاتەوە بە دابینکردنی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ. کاتێک لەگەڵ بیستۆکی Galaxy Buds پەیوەست دەکرێت، ئەم تایبەتمەندییە بەرزتر دەبێتەوە، کە هۆکارە بۆ دابڕانی زیرەکی دەنگ لە کاتی گفتوگۆکردندا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بیستۆکەکانەوە بە ڕوونتر گوێبیستی وەرگێڕانەکە بێت، لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر لە ڕێگەی بڵندگۆی مۆبایلەکەوە گوێی لێدەبێت، ئەمەش یارمەتیت دەدات سەرنجت لەسەر گفتوگۆکە بێت. هەروەها ئەم تایبەتمەندییە کۆنترۆڵی زیاترت پێدەبەخشێت بەسەر ئەزموونی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆدا بە پەنجەلێدانی سادە لەسەر بیستۆکەکان، بەبێ ئەوەی پشت بە مۆبایلەکەت ببەستیت.
باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیکۆسیستەمی سامسۆنگ
جگە لە ئەزموونی دەنگی پاک و نوقمکەر کە لەلایەن نوێترین وەشانی Galaxy Budsەوە دابینکراوە؛ هەروەها پەیوەندییەکی یەکگرتوو و نەرم لەگەڵ سیستەمی سامسۆنگدا بۆت دابین دەکات.
تەکنەلۆژیای Auracast: ساڵی ڕابردوو سامسۆنگ تەکنەلۆژیای Auracastی بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان لە ڕێگەی بیستۆکی Galaxy Buds2 Pro ئاشکرا کرد کە ڕێگە بە پەخشکردنی دەنگ دەدات و تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ دەکاتە ڕادیۆیەکی هاوبەش کە توانای پەخشکردنی هەیە لە ڕێگەی چەندین بیستۆکی Buds لە یەک کاتدا. لەگەڵ نوێترین وەشانی؛ ئەم تایبەتمەندییە ئێستا بۆ مۆبایل و تابلێتەکان بەردەستە لەنێویاندا زنجیرەی گالاکسی S24.
Audio 360: کوالێتی دەنگی بەرز بەکارهێنەران نوقم دەکات لە ئەزموونێکی بەرزتری شوێنی، تەکنەلۆژیای Audio 360 دڵنیای دەدات لە دابینکردنی دەنگی دەوروبەر لە هەموو ئاڕاستەکانەوە. و بەرنامەی 360 Audio سەرەتا تەنها لە مۆبایل و تابلێتەکاندا سنووردار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە تەلەفزیۆنەکاندا بەردەستە و ئەزموونێکی هاوشێوەی سینەمای ماڵەوە پێشکەش دەکات. جگە لەوەش، Galaxy Buds توانای دیاریکردنی ئاراستەی دەنگی دەبێت لەگەڵ جوڵاندنی سەرت، ئەمەش یارمەتیت دەدات بە بیستنی ڕوونییەکی تەواو.
گۆڕینی خۆکاری (Auto Switch): ئەگەر سەیری ناوەڕۆک دەکەیت لە تەلەفزیۆنی سامسۆنگ، و پەیوەندییەکی تەلەفۆنیت پێگەیشت؛ تایبەتمەندی Auto Switch دەتوانێت ئەمە دەستنیشان بکات و بە شێوەیەکی خۆکاری و نەرم پەیوەندییەکەی بگۆڕێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکەی گالاکسی، بۆیە کاتێک پەیوەندییەکە کۆتایی دێت پەیوەست دەبێتەوە بە تەلەفزیۆنەکەوە. هەروەها لە ڕێگەی نوێترین وەشانی Galaxy Budsەوە، سامسۆنگ کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە و فراوانکردنی بوونی خۆی بۆ ئەوەی لاپتۆپەکان لەخۆبگرێت، لەنێویاندا زنجیرەی گالاکسی Book4، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی دەنگی ناوازە لە سەرانسەری ئامێرە جیاوازەکانی سامسۆنگدا ئەزموون بکەیت.
ئەزموونێکی دەنگی ئایندەیی فراوان و پاک
هاوکات لەگەڵ نوێترین تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI ؛ وەشانی نوێی بەرنامەکە وردە وردە دەخرێتە سەر بیستۆکەکانی Galaxy Buds2 Pro و Buds2 و Buds FE کە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە دەستپێدەکات، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی پەیوەندی و بەرزکردنەوەی کوالێتی. لە کاتێکدا سامسۆنگ بەردەوامە لە پابەندبوونی خۆی بە پەرەپێدانی زنجیرەی Galaxy Buds، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی دەنگی زیرەک و ئاست بەرز و نەرم و پەیوەستکراو لە سەرانسەری سیناریۆ جیاوازەکاندا.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad