English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە ئەمەریکا کرد
2024-03-02 [08:50 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە ئەمەریکا کرد و، لەگەڵ باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانەکە کۆبووەوە.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مەریكا و، دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی واشنتن؛ سه‌ردانی باڵیۆزخانەی عێراقی له‌ ئه‌مەریكا كرد و له‌لایه‌ن نزار ئه‌لخه‌یروڵا، باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌مەریكا پێشوازیی لێ كرا.

ئێوارەی رۆژی شەممە، 24-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

تاوەکو ئێستا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەکە لە وەزیری دەرەوە، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا‌، گەورە‌ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان و چەندین بەرپرسی دیکەی باڵای واشنتن کۆبووەتەوە. 





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad