English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاریكرا
2024-03-02 [02:34 AM]

ZNA - هەولێر


نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردوو (مانگی 2ی 2024) كەمترینی 12 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 17 هەزار و 500 دینارە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە  ڕایگەیاند: "نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بۆ مانگی 2ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 12 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 17 هەزار و 500 دینارە."

ئەمە لەكاتێكدایە، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بۆ مانگی 1ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 11 هەزار و 750 دینار و زۆرترینیشی 17 هەزار و 750 دینار بوو.

لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ئاشكراشی كرد، بۆ مانگی ڕابردوو، مۆلیدە ئەهلییەكان بە تێكڕا لە مانگەكەدا 389 كاتژمێر كارەبایان داوە و بەراورد بە مانگی یەک، مانگی دوو زیاتر مۆلیدە کارەبایان داوە. گوتیشی: "مانگی پێشوو هەر لیترێک گازوایل بە 528 دینار بووە، بەڵام  مانگی یەک بە 545 دینار بووە."

قارەمان مەولوود ئەوەشی خستە ڕوو، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە، مۆلیدەکان 24 کاتژمێر کارەبایان داوە، لەو شوێنانە نرخەکە جیاوازترە، گوتیشی: "لەو چەند ناوچەیە ئەمپێرێک کارەبا 19 هەزار بۆ 21 هەزار دینارە، چونکە 24 کاتژمێر کارەبایان داوە، ئەوەش چەند گەڕەکێک دەگرێتەوە."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad