English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
2024-03-02 [02:45 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی 3ی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ شەپۆلی یەکەم له دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یـەکشــەمـمـە 3ی 3ی 2024 ده‌ست پێده‌كات كه‌ شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە و تاوەکو شەوی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند، شەپۆلی دووەم لە درەنگانی شەوی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی دیكه‌ی بارانبارین لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە له‌ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ست پێده‌كات کە ڕێژەی بارانەکە مامناوەند بۆ بەهێزە و بەپێی ناوچەکان ڕێژەکە ده‌گۆڕێ و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی 11ی 3ی 2024 بەردەوام دەبێت. ئەگەری هەیە لە شەپۆلی دووەمدا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ببارێت.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad